نەسیر عەبدولموحسن عەبدوڵڵا باڵوێزی عێراق لە ئێران، لە دانیشتنی هاوبەش لەگەڵ سەمەد حەسەنزادە سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانیی نێوان دوو وڵات، وتی: ئامادەبوونی لایەنی ئێرانی لە پلانی سەرمایەدانەریی عێراق گرنگییەکی زۆری بۆ ئێمە هەیە. ئێمە خوازیاری ئامادەبوونی تایبەتیی ئێرانییەکان بۆ سەرمایەدانەریی لە عێراقین، چونکە توانایی ئەنجامدانی ئەم پڕۆژانە لای کۆمپانیاگەلی ئێرانیدا هەیە.
هاوکات سەمەد حەسەنزادە سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگا و کشتوکاڵی ئێران لەو دیدارەدا وتی: ئاڵوگۆڕیی زانیاریی بازرگانی، ئاگاداری لە هاندەرگەلی سەرمایەدانەری ئێرانی لە عێراق، ئەنجامی گەشەی هاوکاریگەلی هاوبەش لە نێوان کەرتی تایبەتیی دوو وڵاتی بەدواوە دەبێت.
342/
Your Comment